دەقی بەیاننامەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەم چەشنەیە: 
بسم اللە الرّحمن الرّحیم الحمد لله ربّ العالمین، ناصر المجاهدین الصّامدین و قاصم الجبارین ثم الصّلاة والسّلام علی قائد المجاهدین وسیّد الانبیاء والمرسلین محمد و علی آله وعلی صحبه الغرّ الميامين ومن تبعهم إلى يوم الدّين 
شەڕی خوێناوی غەززە بە واژۆی ئاگربەستی هەتاهەتایی، چوونەدەری ئیسڕائیل لە غەززە و گۆڕینەوەی دیلەکان بە یەکتری کۆتایی پێ هات.
دوژمنانی مرۆڤایەتی، لەگەڵ ئەو هەموو جینایەتە بێ‌وێنە و کوشتنی دەیان هەزار کەس لە ئافرەتان، مناڵان، پیران، کاروانی یاریدەدەران، پزیشک و لێژنەی دەرمانی و چارەسەر و سەرۆکانی بەرگریی و هەروەها وێرانکردنی بنەخانەکانی ژیان وەک خانوو و نەخۆشخانە و ناوەندەکانی هاریکاری، لە گەیشتن بە ئامانجی خۆیان دەستەوەستان مانەوە.
خەڵکی خۆڕاگری غەززە و گرووپەکانی بەرگری، لەگەڵ تاقەتهێنان لەئاست تەواوی ئەو سەختی و دژوارییانە و تووشی خەسارەت و زەرەری زۆرم قورس و پێشکەشکردنی گیانی خۆشەویستان و سەرۆکانیان بەرامبەر ماشێنی شەڕی پشتبەستوو بە زلهێزانی جیهانی و هەروەها ڕەوتی ڕاگەیاندنی میدیاکانی لایەنی سەرەکی، هیچ خۆیان تێک نەما و ئازارە بێ‌وێنەکانیان بە گیان کڕیەوە تاکوو ڕەسەنایەتی حەق، خاک و پیرۆزییەکانی خۆیان بە پێشکەشکردنی خۆشەویستترین و بەنرخترین سەرمایەکانیان بەرز بنرخێنن.
بێگومان خۆڕاگری بێ‌وێنەی خەڵکی غەززە، بابەتی فەلەستینی سەرلەنوێ زیندوو کردەوە و ڕاستیی ئەوی بۆ تەواوی ئازادیخوازانی جیهان خستە ڕوو. شکۆ و هەیبەتی ئیسڕائیلی ڕووخاند و پڕوپووچی دروشمەکانی مافی مرۆڤ و پێوەرە چەند لایەنەکانی زلهێزانی بۆ هەمووان دەرخست.
قەرەبووی خەسارەتە هەمەلایەنەکان، ساڵانێکی زۆر  دەخایەنێت و لەوڕووەوە و موسوڵمانان بەرپرسیارەتییەکی مێژووییان هەیە لە ئاست بە بەرگریی لە خۆڕاگران و ئامانجی برخۆدان.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئەو سەرکەوتنە هەرچەند لە دۆخێکی تاڵی لەدەستدانی مرۆڤە ستەملێکراوەکان و وێرانییەکی یەکجار زۆر بەدەست هات، پیرۆزبایی لە خەڵکی دلێر و نەبەزی فەلەستین و غەززە و گرووپەکانی بەرگریی دەکا، سڵاو و داوود دەنێریت بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدان و بەتایبەت ڕێبەرانی هەڵکەوتەی جیهاد و بەرگریی و ئاواتی داهاتوویەکی لێوڕێژ لە هیوا و هێز و دەسەڵات و ئاشتی و ئارامی بۆ گەلی قارەمانی فەلەستین لە بەحرەوە تا نەهرەوە دەخوازیت.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 
۱۴۰۳/۱۰/۲۷